KDC

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکات

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، پیرۆزبایی دەزگاکەیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن، هاوکات هیواخوازیشن وەک پێشمەرگەیەکی سەردەمانە و پڕ ئیرادە متمانەی کوردانی تاراوگە بن لە پێناو کۆکردنەوەی رەوەندی کورد لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە ناوی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی

پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی و سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گشت ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەین، هەموومان دەزانین خزمەتکردن ئەرکێکی قورسە، بەڵام لە هەمانکاتدا پیرۆزە، ئێمە دڵنیاین بە یەکگرتوویی و بە خۆڕاگری نیشتیمان پەروەرانەی ئێوەی کۆڵنەدەر سەرکەوتنی گەورە بە دەست دێنن، وە ئومێدەوارین، وەک پێشمەرگەیەکی سەردەمانە پڕ ئیرادە و متمانەی کوردانی تاراوگە بن و، وزەی تەواو ببەخش بۆ کۆکردنەوەی رەوندی کوردی لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هاوکات خزمەت بکەن بە بێ جیاوازی بۆ بەدیهێنانی مافە رەوایەکانی خەڵکی کوردستان .

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی

بەریتانیا و کوردستان

___

بزوتنەوەی تالیبان جەژنی نەورۆز بەفەرمی ناناسێت،بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕان ناکات

nusar1

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC
KDC

FREE
VIEW