KDC

بەفرێکی زۆر لە بەشێکی سوید باریوە و کەشناسیش هۆشداری دەدات

لە شەوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەفرێکی زۆر لە سێڤلاند و باشووری نۆرلانددی سویددا باریوە و هۆشداری دەدرێت.

کەشناسی سویدی SMHI، ئاگادارکردنەوەی زەردی بەفری لە سێڤلاند و گاستریکلاند بڵاوکردەوە و، زانایەکی کەشناسیش بە ناوی ئانا بێلکین، هۆشداری مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدا، بەو پێیەی ئەگەر بەفرەکە لانەبرێت.

لە هەمان کاتدا، SMHI هۆشداری زەردی لە چیاکانی لاپلاند دا و، پێشبینی بارینی بەفری زۆرتر لەگەڵ بای بەهێز دەکات، هەربۆیەشە داوایان لە دانیشتوان کردووە، کە لە چوونە دەرەوە بۆ شوێنە شاخاوییەکانی ئەوێ وریا بن.

___

پەنابەرێکی سوری هاوکاری پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکات

nusar1

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمکار دەکەن

nusar1

فەرەنسا: فیدراسیۆن سیمینارێکیان ڕێکخست

nusar1