KDC

بەفرێکی زۆر لە بەشێکی سوید باریوە و کەشناسیش هۆشداری دەدات

لە شەوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەفرێکی زۆر لە سێڤلاند و باشووری نۆرلانددی سویددا باریوە و هۆشداری دەدرێت.

کەشناسی سویدی SMHI، ئاگادارکردنەوەی زەردی بەفری لە سێڤلاند و گاستریکلاند بڵاوکردەوە و، زانایەکی کەشناسیش بە ناوی ئانا بێلکین، هۆشداری مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدا، بەو پێیەی ئەگەر بەفرەکە لانەبرێت.

لە هەمان کاتدا، SMHI هۆشداری زەردی لە چیاکانی لاپلاند دا و، پێشبینی بارینی بەفری زۆرتر لەگەڵ بای بەهێز دەکات، هەربۆیەشە داوایان لە دانیشتوان کردووە، کە لە چوونە دەرەوە بۆ شوێنە شاخاوییەکانی ئەوێ وریا بن.

___

بەناوبژیوانی مۆسکۆ ئەرزباینجان و ئەرمینیا شەڕیان ڕاگرت

KDC

زانیاری ھەنووکە

KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا بەشداری ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکەن

Harmn