KDC

گوندەکانی نزیک کۆبانێ تۆپباران کران و شەهید و برینداری لێکەوتەوە

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە، شەش گوندی سەر سنووری توركیا لە سنووری كۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، لە لایەن دەوڵەتی توركەوە تۆپباران کراون و شەهید و بریندار هەن.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، هەریەك لە گوندەكانی، عەلی شار و تل حاجب، قەرەمۆخ، خانێ، سەرزۆرێ و كولتەپەی ڕۆژهەڵاتی كۆبانێ، لە لایەن دەوڵەتی توركەوە تۆپباران کراون.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی تۆپبارانەكەدا هاووڵاتییەک شەهیدبووە و، 11ی دیکەش برینداربوون.

تۆپبارانی گوندەكانی سنووری كۆبانێ لە لایەن دەوڵەتی توركەوە، لە كاتێكدایە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ تەقینەوە لە نێو سەنتەری بازاڕی كۆبانێ ڕوویدا و، بە لایەنی كەمەوە دوو هاووڵاتی برینداربوون.

___

ناوەندی ئۆتاوا داوایەک ئاڕاستەی کوردانی ئۆتاوا و گانتۆی کەنەدا دەکات

Harmn

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

Harmn

مامۆستایەکی فینلەندی بە نهێنی وانەی بە منداڵانی داعش داوە

KDC