KDC
Home Page 298
هه‌واڵ

سودەکانی ڕێواس

Harmn
ڕێواس یەكێكە لە بەرهەمە بەهارییە بەتامەكان، بەتایبەت لەناوچە كوێستانەكانی هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكە دەڕوێت، زۆر كەسیش حەز بەخواردنی دەكەن. لە وڵاتانی جیهان چەندین
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

Harmn
زانیاریی لەسەر زیانەکانی سوپای رووسیا لەشەری ئۆکرانیا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، رایگەیاند لە شەڕەکەیاندا لەگەڵ ئۆکراینا، ٤٩٨سەربازی رووسی گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕاپۆرتی هەواڵگری بەریتانیا باردۆخی هێزەکانی ڕوسیا لە کییڤ ئاشکرادەکات

Harmn
هەوالگری سەربازی بەریتانیا لەماوەی سێ ڕۆژدا سوپای ڕووسیا پێشڕەی کەمیان بەرەو کیێڤ کردووە هەواڵگری سەربازی بەریتانیا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ڕوسیا لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی
سیلایدگشتی

ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە 

KDC
ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی بەرگری ئوکرانیا، سەربازە دەستگیرکراوەکانی ڕووسیا ڕادەستی دایکەکانیان دەکرێن، ئەوەش ئەگەر بێن لە ئۆکرانیا وەریانبگرنەوە. ئۆکرانیا
بیروڕا

خوێندنەوە و ناساندنی کتێب 

KDC
ھەڵۆ بەرزنجی    ١.٣.٢٠٢٢ بەشی ١ ـ ٢ محەمەدی حاجی مەحمود ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک   بەرگی پێنجەم ١٩٩٧ـ٢٠٠٤ باسی ڕووداوەکانی خەبات و شۆڕشی میللەتەکەمان دەکات چاپخانەی هەژار موکریانی/ ٢٠٢١   ١١٨٧ لاپەڕە ھێشتا بۆم نەلواوە تەواوی بەرگەکانی “رۆژژمێری پێشمەرگەیەک“ی کاکە حەمەی حاجی مەحمود بخوێنمەوە. بۆ خۆم بەرگی٢ مھەیە و بەرگی چواریشم بەر لەچەند ساڵێ بەقەرز وەرگرت بۆ خوێندەوە .ئەم ھۆکارە وا دەکات تەواوی باس و ڕووداوەکانم لەبەرچاو و دەستنەبێت و نەتوانم تەقەڵ لەباسەکان بدەم و پێکەوەتان بنووسێنمەوە.. بەواتایەکی تر وەک دەنکی تەزبیح بیانھۆنمەوە.. کەواتە هەر لە پێشڕادەست کورتی خۆمان ڕادەگەیەنم. بەڵام ئەو ڕاستییەم لا بەرجەستەیە کە رۆژژمێری پێشمەرگەیەک زیاتر لەزۆر بیرەوەریی و ژیاننامە و بەسەرھاتی تری نووسراو، ڕاستی لەخۆ گرتووە و ڕووداوەکانی تۆمار کردووە… ئەم ڕاستییەش زۆرینەی ئەوانەی خوێنەری رۆژژمێرەکەی کاکە حەمەن جەخت لەسەر ئەم حەقیقەتە دەکەنەوە..بەڵێ لێرە ڕاستی گەر لەشوێنی تر دەست نەوێ، لێرە ھیچ پەردەیەکی سیاسی بەسەر ڕووداوەکان دراوە و ھیچ بەرگێکی لەبەر نەراوە، راستییەکان ڕووت و قووتن . ڕۆژمێرێک ڕۆژانە باسەکانی تێدا نووسراوە و گەلێک لەم ڕووداوانە سەرنج لێ گیراوە و بەپێی توانا تاوتوێیان بۆ کراوە.. مامۆستا مەسعوود وتەنی: ڕاستی شەرەفی نووسینە… لەم کۆنتێکسەدا ڕاستی ئەوەیە: ھەرچی ڕوویداوە و تۆ تێیدا بەشدار بوویت باسی بکەیت، بە ئازایەتی و ترسنۆکی، سەرکەوتن و ژێرکەوتن،چاکی و خراپی یاخود جوانی و ناشیرینییەوە. هەروەها تووشی پەتای، ھەر من و من و من و منت نەبێ ، خۆی لە ھەقتقەت نەدزێتەوە ولایەنی نەرێنی لەملی کەس نەپێچیت و چیرۆک نەھۆنیتەوە و بەختان بۆ کەس دانەتاشی… هۆکاری بینینەوەی بەشی زۆری ڕاستیەکان لێرەدا. پێشم وایە بەرھەمی خەسڵەت و کاراکتەریی پێگە کۆمەڵایەتییەکەی کاکە حەمەیە، کەکەموزۆر پابەندە پێوەیی و جیای دەکاتەوە لەوانی تر!… ھەر ئەم ھۆکارە ئاوێتەی ئەو بیروباوەڕەیە کە لەسەرەتاوە جۆشوخرۆشی بەخشیوەتەکاکە حەمە بێتە ڕیزی خەباتەوە و گیانبازی بکات بە ژیانیەوە، بەکورتی وەک ئەفەندی و بۆینباخ لەملەکانی نەکردووە و ناکات… ئەم بەرھەمە ڕووداوەکانی ساڵانی نێوان 1997-2004 ی گرتۆتە خۆیی و بریتییە لە 1187 لاپەڕە.. لە سێ بەش پێک دێ 442 لاپەڕەیتۆمار و نووسین و شیکردنەوەیە و لە دوو بەشدا رێک خراوە،593 لاپەڕەی بریتییە لە بەڵگەنامەکان..کۆمەڵێ نامە و بەیاننامە و نووسینیمێژووییە و لە 148 لاپەڕەشدا چەندین وێنەی جۆراوجۆری کەسی و بەکۆمەڵی داناوە… کاکە حەمە.. وەک پێشمەرگە و سەرکردەیەک لەو ناوجەرگەی رووداوەکان بووە لە ١٩٧٦ بەدواوە ھەتاوەکو ئێستا و بە لێھاتوویی و تئکۆشانیخۆی بووە بەرۆگری بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و لەتەواوی ھەوراز و نشێو و ڕۆژە سەختەکان دا شانی داوەتە ژێر ئەم ئەرکەسەختە. ١٩٩٧/١/١ یەکەم ڕۆژی ھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ڕۆژژمێرەکەی کاکە حەمەیە: ھێشتا ژان و ئازارەکانی ٣١ ی ئابی١٩٩٦ بەسەر ڕۆژانی دواتریشەوە دیارە” شەڕی ناوخۆ گەیشتە لوتکە” ل ١٢… دوو ئیدارەییدیمەنێکی زەق و واقعێکی تاڵە. ئاماژە بەوە دەدات یەکێتی بە ھاوکاری ئێران پلانی لێدانی پارتیان ئەنجام داوە و پارتیش سوپای عێراقدێنی و یەکێتی لە ھەولێر دەردەپەڕێنێ. ئەم دیمەنە بە برینە قوڵەکانییەوە مێژووی کوردەوە دەبنە دەست پێکێکی تری ترسناک و دڵتەزێن. دوا ئەم سەرەتایە ئیدی باسی کۆمەڵێ جموجوڵ و دیدار دەکات لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دا کە لایەنێکی ئامادە و چاودێر و زۆرجارئەندازیاری شەڕ یاخود ئاگربەستن…ڕۆڵی سووریاش لەدوورەوە لەڕووداوەکاندا پاسیڤ نییە! ، بۆیەکا جارەوجار دەبێتە شوێنی سەردان ودیداری کاکە حەمە و زۆر کەسایەتی و لایەنی تری کوردی.. نووسەر دێتەوە ناو رۆژەکانی شەڕی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی، باس لە ڕۆڵی ئاشتخوازانەی خۆی دەکات ( مام جەلال ٩ جارو مەلاعەلی ٤ جار تلفونیان بۆ کردم) ل٢٥.. ھەموو داوایان لێ کردووە بێتە پێشەوە، بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە. یەکێتی پەرێشان دەبێتبەدەست ئیسلامییەکانەوە، سۆشیالیشتیش دەگلێتە شەڕەوە ، ئێران گەرماوگەرم بروسکە بۆ سۆشیالیست دەنێرێ، کەبۆچی شەڕی بزووتنەوەدەکات؟.. نووسەر بەتوندی وەڵامی ئێرانییەکان دەداتەوە و بە گلەیەوە مام جەلالیش ئاگادار دەکاتەوە..دەرئەنجام سەرکەوتوو دەبێ ولەگوڵەخانە ھەردوو لایەن بۆ ئاشتی پێکەوە دادەنینشن. ڕاگرتنی شەڕی نێوان براکان،شەڕی ناوخۆ یاخود کوردکوژی!! کارێکی فرە سەختە،ئەوەی جێی دڵخۆشییە کەوا لەسەر دەستی کورد دا و لەبارەگای حیزبێکی کوردی کارەکە جێبەجێ کراوە.. دەگەینە لاپەڕە ٣٠ چاومان دەکەوێ بەم پەرەگرافە لەسەر مام جەلال :” مام جەلال پیاوێکی سیاسی تێکۆشەر و بەتوانا ولێھاتووە، بۆیە لە قیادەی کورد لەلای من لەگەڵ ھەندێ سەرنجم لەسەر ئیشکردنی بەڵام یەکێکە لە باشترینسەرکردەکانی کوردلەو سەردەمەدا بۆیە مان و ھەبوونی مام جەلال بۆ کورد زۆر باشە و پیاوێکی گەورە و ھەڵکەوتوویکوردە”. بەھەقەت بەدرێژایی و پانتایی ڕووداوەکانی ئەم ٨ ساڵەی لەم بەرگەدا بەسەر کراونەتەوە، لە گەلێ وێستگە و چرکەساتی ھەستیار و کاریسەخت و تەنگانەدا ھەردوو بە ھانای یەکترەوە دێن و ھاوکاری یەکتر دەکەن لە پێویست دا لە پەیوەندییە کەسی و حیزبی و کوردستانی وھەرێمییەکان دا ..بەتایبەت مام زۆری کاری لەرێگای کاکە حەمەوە مەیسەر کردووە. لەبەرەوە ئاماژە بە چەند نموونەیەکی دەکەین.رووداو وبەسەرھاتیش ھەن کاکە حەمە بەتوندی گلەیی بەرانبەر ی ن ک دەردەبڕێ. ھێشتا ئەم پەردەیە دانەدراوە باسی شەڕی نێوان پارتی و پ ک ک دێتە پێشەوە. لەم ڕووەوە دەنووسێ:” پەکەکە ھێزێکی کوردیکوردستانی تورکیایە، و بۆ ئازادی کورد لە کوردستانی تورکیا (…) بەڵام ئەم ھێزە باوەڕی بەھیچ ھێزێکی کورد نییە و(…) ھەموویانی تەسفیە کرد). ل ٣٢ دوای ئەوە ئەوجا شەڕی پارتی و یەکێتی و تورکیا دژ بە پ ک ک، نەوشیروان مستەفا سەرکردەی مەیدانی شەڕی کردووە. دواتر پ ک کخۆی بەدەستەوە دەدا و لە ماڵی کریم خانی برادۆست، فوئاد مەعسوم و رۆژ نوری شاوەیس رێکەوتن لەگەڵ عوسمان ئۆجەلان دا ئیمزادەکەن.. سەیر ئەوەیە تورکیا گەرماوگەرم ناڕەزایی دەردەبڕیوە، پرسیوێتی: چۆن رێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان دەکەن؟. بۆیە ڕاستەوخۆ داوایگۆڕینی مەعسوم و شاوەیس دەکات.. یەکێتی داواکەی تورکیا جێبەجێ دەکات… نووسەر.. لەبابەتە گەرمەکانی شەڕەوە، باس لەوە دەکات لەگەڵ شاندێکی حیزبەکەیدا چۆتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن… بەعس پێی گووتوون: ئێوە لەگەڵ پارتی دا ڕێک بکەون! ئێمە یەکێتی دەردەپەڕێنین و کوردستان ڕادەستی ئێوە دەکەین! … سۆشیالیست بەم داواکارییە ڕازینابێت!. کاتێ قسەش بە مام جەلال دەڵێن،نووسەر  بەرپەرچییان دەداتەوە.
سیلایدگشتیهه‌واڵ

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

Harmn
کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا ،داوایان لە ڕوسیاکرد ،توندو تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی لەپاش ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕوسیا شاری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا داگیرکرد

Harmn
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە, کە هێزەکانی ڕووسیا بە تەواوی شاری کەناری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە ئەمەو وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بە