چەند وشەیەک بۆ مەرگ و لەدایکبوونی مامۆستا – حەسەن زیرەک
ھەڵۆ بەرزنجەیی :یەکەم …حەسەن زیرەک»ئیمپراتۆری ھونەری گۆرانی کوردی . لە 26.6.2021یادی تێپەڕبوونی 49 ساڵە بەسەر مەرگی ئیمپراتۆری گۆرانی کوردی مامۆستا « حەسەن زیرەک» دا . بە خۆیی و دەنگی زوڵاڵ و شیرین و ڕۆحی بەرزەفڕی، لەسەر بەرزایی « ناڵەشکێنە» وە بەرانبەر بە شارە > …دڵفڕێنەکەی « بۆکان» ئێستالە باوەشی دایکی پیرۆزی نیشتماندایە لێرەوە، بە نیگایەکی فراوان و دڵێکی ئاسوودە و پڕ لە میھرەبانی و بە زەوق و خۆشییەکی بێ کۆتایی و خزمەتێکی بێ پایانەوە، > …تەماشای ھەمووان دەکات …ناڵەشکێنە» قیبلەی ھونەرمەند حەسەن زیرەک « > …!کێ ھەیە لە ئێمە قەرزاری ھونەری ئەم کەڵە ھونەرمەندە نەبێت؟ > ئەم بەیانییە بۆ ئەوەی پەرواز بم بۆ لای رۆحی بێگەردی و بتوانم تاجەگوڵینە نەمری بخەمە سەر گڵکۆکەی، لەگەڵ کازیوەدا > > دەستم کرد بە گوێگرتن لە دەنگە زوڵاڵ و ئەفسوناوییەکەی…. بەڕاستی مەستی دنیا خەیاڵ بووم، خەمەکەم کە ھێندەی بورجەکەی نێو سابڵاخبەرزە!، بە بادا دا…بەھاری کوردەواریم بە شاخ و داخ و دۆڵ و کانیاو و کیژی نێو مێرگوڵان و کراس ڕەش و ئامێنێ و ئامینێ و وەیگەوھەرێ و وەک قومری سەرباڵم مریەم بۆکانی و چەندین پارچە گەوھەر و ئەڵماسی تری بەھادار ھاتە …بەرچاو >> باوکم: کاتێ گوێی لە زیرەک دەگرت، دەیووت: با ھەرچی ئەوانی ترە! مەبەستی گۆرانیبێژەکانی ترە، خۆیان وەشاردن… « > > ….ناشبنە شاگری ئەم ئوستازە …»شەیدای گۆرانییەکانی دەچمە سەر ناڵەشکێنە و ھەوری لار بوو ڕەوانی بێ نازت شاد حەسەن زیرەک، گەورە مامۆستای ھونەری کوردی… گەنجینەی خزمەتەکەت لە تەمەنێکی کورتدا بە > > چەندین ھەزاربەرھەمی ڕەسەنی کوردەواری ناوازە و بێ ھاوتا ،بۆ ھەرگیزاو و ھەرگیز کۆتایی نایەت و وشک ناکات…تۆ وەک …چیاکانی کوردستانسەرکەشی…وەک ئاوی ڕووبار و کانییەکان شیرینیت > نەمری و ھەرگیز نامریت…مردنی تۆ گرێدراوە بە مردنی کورد و ھونەرەکەیەوە…..سڵاو لە ڕۆحی پاک و خزمەتی دڵسۆزانە > …!!!و بێنیازت…گڵکۆت چراخان و گوڵزار و مێرگوڵانی نێرگز و ریحان بێت > بنوو ئارام بنوو، دوا وشەکانی سەر تەختی مەرگت ھێشتا لە گوێماندا دەزڕنگێتەوە… چارەنووسە تاڵ و دژوارەکەی تۆ خەتای > ….من و ئەونەبوو، ئەوە قەدەری تاکێکی کوردی نیشتمان داگیرکراو و دابەشکراو و بێبەش کراوە لە ژیان

