KDC

٭بیرتەکەم٭

کێ هێندەی من
تامەزرۆی وێنەیەکە
نیگا و خەندەی میهرەبانیت ببینێ ؟
ئاخر کێ شاری لە لا چۆڵەوانییە و
بە دڵیش هەر لەگەڵ تۆ ڕێ دەکا ؟!
نازانم تۆ کەی هاتووی
تا ڕۆیشتبی … !؟
خۆ بە خۆم دەڵێم
ناکرێ هەموو فڕینێک جێهێشتن بێ
نا نا هەرگیز هەموو تەنها ڕێ بڕینێ
ناوی تەنیایی نییە
کوا ئینسان بە تەنها دەژی
ئەوە نییە لەگەڵ یادی تۆ ڕاهاتووم
مادام هەناسە دەدەم
تۆ هەروای لەبەرچاوم
نازانم خۆم کێم
بەڵام دەزانم
زوو زوو
لە خەیاڵەوە
نامەیەکم پێ دەگات
نووسراوە “بیرتەکەم” … !

سەروەت تۆفیق

___

ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو ی دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات

KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

KDC