KDC

مۆلەر لە یاریگاکان دادەبڕێت

بە هۆى پێکانى لە ئەژنۆى تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت بەشدارى یارى داهاتووى هەڵبژاردنەکەى بکات لە بەرامبەر هەنگاریا.

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، لە یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر پورتوگال لە میانی یارییەكانی گەڕی دوەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا توشى پیکان بووە. 

رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى بڵاویکردەوە، تۆماس مۆلەر لە ئەژنۆیدا توشى پێکانبووە و بەوهۆیەوە بێبەش دەبێت لە یارى سێیەمى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بەرامبەر هەنگار، لە دوایین یارى قۆناغى کۆمەڵەکان.

بەپێى زانیارى ڕۆژنامەکە، لە ئەگەرى سەرکەوتنى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بۆ قۆناغى داهاتووى پاڵەوانیەتیەکە، مۆلەر بێبەش دەبێت لە یاریەکى دیکە. 

هەلبژاردەى ئەڵمانیا لە كۆمەڵەی شەشەمى جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، بە کۆکردنەوەى 3 خاڵ لە پلەى دووەمدایە و یارى داهاتوى هەڵبژاردەکە بەرامبەر هەنگاریایە، ڕیزبەندى کۆمەڵەى شەشەمیش بەم شێوەیەیە:

فەرەنسا دوو یارى 4 خاڵ، ئەڵمانیا، دوو یارى 3 خاڵ، پورتوگال دوو یارى 3 خاڵ، هەنگاریا دوو یارى 1 خاڵ.

___

خێرایی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ئەورووپا تەندرووستی جیهانی نیگەران کردووە

KDC

تایفۆنی ڕووسی گەورەترین ژێر دەریایی

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

KDC