KDC

كوردێك میدالیای ئاڵتوونی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بە دەست دەهێنێت

كوردێك بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی لە ژاپۆن کرد،دوای بە دەستهێنانی  پلەی یەكەم لە یاریی نیشانەشكێنی هەواییدا، میدالیای ئاڵتوونی وەرگرت.

جەواد فروغی، یاریزانێكی كوردی خەڵكی شاری ئیلامیرۆژهەڵاتی كوردستان بۆ هەڵبژاردەی ئێران یاری دەكاتو بەشداریی لە ئۆڵیمپیادی تۆكیۆدا كردووە، بەرەبەیانیئەمڕۆ لە ركابەرییەكانی یاریی نیشانە شكێنی هەواییدابە دەمانچە لە دووریی 10 مەتر، توانیی پلەی یەكەمیریزبەندی ركابەرییەكە بباتەوە و یەكەم میدالیای بۆوڵاتەکەی بەدەستهێنا.

یاریزانە كوردەكە، لە یارییەكەدا ریكۆردێكی مێژووییتۆماركرد و توانیی 244.8 خاڵ كۆبكاتەوە و میدالیایئاڵتوونی یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاكردەوە.

ئەكاونتی فەرمیی ئۆڵیمپیاد، لەسەر تویتەری خۆینووسیوویەتی: “جەواد فروغی، میدالیای ئاڵتوونی لەیاریی نیشانە شكێنی هەوایی پیاواندا بردەوە و، لەیەكەم دەركەوتنیدا ریكۆردی ئۆڵۆمپی شكاند

___

دانی ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشەلۆنە

KDC

گێچەڵ و بێزاری سێکسی لە نێوان خوێندکارە گەنجەکانی سوید تەشەنە دەسەنێت

KDC

ئێران شەش مانگە موچەی کرێکارانی ڕوانسەری نەداوە

KDC