KDC

چ سڕێکە هەڵتداوە


لەژێر سێبەری کام خێوەتەوە هاتویت
قاسید بە ڕۆحی ئێمە بکەیت
ئێمە بای ئەنفال
بردینییە بیابانی گڕ
نەیوێرا ڕۆحمان لە گەل جیکاتەوە
بوینە ئێسقان و دواجار
بۆ نیشتمان گەڕاینەوە
شەماڵێکی شینی بەهار
نێرگزی شێوان و کێڵکەی مەرگی
بە تۆوی خەردڵ چاندو نەی تۆقانین
لافاوی گولە نەی سمین
زەمین لەرزی نەڕووخاین
ئێی کۆرۆنا چەند هەژاری
بڕۆ، بگەڕێوە ژێر دەواری گەورەکانت
مرۆڤ لە تۆ
جوانتر ئەبینێ
لەهزرا بەرز ئەڕوانێ
ئێمە یەکمان خۆش ئەوێ
هیچ دەردێ بە ئێمە ناوێرێ
کاتێك مرۆڤ دۆستگەری
مرۆڤی ئەوێ .
لەتیف عومەر

___

٭ لە حەوشەوە ٭

KDC

چەندین ئافرەت بێ پشتبەستن بە سیستمی کۆتا دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران

KDC

خەڵاتی نوبڵ لە داهێنانی فیزیا بۆ سێ زانای ئەمەریک و ئەڵمانی وئیتالی دەبەخشرێت

KDC