KDC

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

پسپۆڕانی سەر بەڕێکخراوی ئەمەریکی بۆخانەنشینان (AARP) دەڵێ: ماسیی ‌و زەیتیزەیتون ‌و توو، ئەو خۆراکانەن ڤیتامین K یان تێدایە،دەتوانن ئازاری فشەڵی ئێسکەکان کە جۆرێکە لە جۆرەکانی هەوکردنی ماسولکە، کەمبکەنەوە.

رێکخراوەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕیئینتەرنێت نووسیویەتی، ماسییە چەورەکانی وەکسەلەمون ترشی ئۆمیگا3ی تێدایە، لەبەرئەوە دەتوانێتهەوکردنی ماسولکە کەمبکاتەوە و یارمەتیسووککردنی نیشانەکانی بدات، بۆیە باشترە هەفتانەدووجار بخورێت.

زەیتی زەیتون چارەسەرییەکی دیکەیە، بە گوتەیشارەزایان ماددەیەکی تێدایە کە هاوشێوەی دەرمانیدژە هەوکردنی بێ سترۆیدیەکان کاردەکات.

لەبابەتەکەی رێکخراوە ئەمەریکییەکدا هاتووە، کەگێلاس‌ و توو ترێی کێوی مادەی ئەنسۆسیانین ‌و دژەهەوکردنیان تێدایە، کە ئازارەکان سووک دەکەن.

پسپۆڕان دەڵێن: سیریش دەتوانێت مەترسییەکانیتووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکی کڵۆک کەمبکاتەوە.

لەپاڵ ئەوانەشدا، خواردنی سپێناخ ‌و کەلەرم کە بڕێکیزۆر لە ڤیتامین Kیان لەخۆگرتووە، بۆ پاراستنیتەندرووستیی کڕکڕاگە بەسوودە، زانایان بۆچوونیانوایە، کە ئەم ڤیتامینە رێگە لە بەکلسبوونی جومگەکانده‌گرێت

___

چەندین سوودی خواردنی ماست

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەی شێوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 کۆدەبێتەوە

KDC

مۆلەر لە یاریگاکان دادەبڕێت

KDC