KDC

زۆرخواردنی ئەم بابەتە بۆ منداڵەکانتان مەترسیدارە

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پزیشکی منداڵان، هۆشداریداوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە لەلایەن منداڵان، بەتایبەت فرەکتۆز، لەبەرئەوەی کاریگەریی ترسناکی لەسەر تەندرووستی ریخۆڵەکان هەیە.

پزیشکە ئەڵمانەکان دەڵێن، بەکاربردنی بڕێکی زۆر لە شەکر، کاریگەریی دەکاتە سەر کێشی منداڵ و تەندرووستی ددانەکانیان، جگە لەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە قۆناغی پێگەشتندا زیاتر دەکات.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان فرەکتۆز و خواردنەوە شیرینکراوەکان بە تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵەکانەوە هەیە، بە تایبەت ریخۆڵە ئەستوورە، بۆیە پزیشکان داوا دەکەن سنوورێک بۆ بەکاربردنی شیرینییەکان لەلایەن منداڵان دابندرێت.

هەروەک رابیتەی ئەڵمانی بۆ خۆراکپێدان رێنماییداوە بەوەی منداڵان فێری ئەوە نەکرێن، کە بڕێکی زۆر شەکر لەسەر شێوەی خواردنە دەستکردەکان بخۆن.

___

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

nusar1

قازانجی هواوی دادەبەزێت

KDC

سویسرا: بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

nusar1