KDC

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، داوا لە سەرجەم کوردانی پارچە جیاوازەکانی دانیشتووی هۆڵەندا دەکات، کە دەنگ بە هێمن شێردڵ حەوێزی لەسەر لیستی CDA بە ژمارە ٢٦ کاندیدە، ئەوەش لەپێناو سەرخستنی کوردێکی بە توانا تا لە ڕێیەوە بتوانرێ لۆبیی بەهێز بۆ کورد و کوردستان دەستەبەر بکات.

هێمن شێردڵ حەوێزیی تەمەن ۳۳ ساڵ، لە دایک بووی شاری کۆیەیە،
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کارگێڕیی بازرگانی و ماستەر لە کارگێڕیی گشتی، هاوکات قوتابیی دکتۆرا لە زانکۆی لایدنی هۆڵەندا بەدەستهێناوە.

نزیکەی حەوت ساڵە وەک ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی شانشینی بەرپرسی کاروباری سیاسی و نێودەوڵەتییە.

زیاتر لە چوار ساڵ وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی CDA لە شارەکانی دێلفت و زوتەرمیر خزمەت دەکات و
شارەزایە لە بواری کۆمپیوتەر و زیرەکیی دەستکرد و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

ئامانجی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی هۆڵەندا وەک بەربژێری CDA ژمارە 26، کە کوردانی پارچە جیاوازەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە، ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، بە دەنگ و پاڵپشتىیان هەوڵی سەرخستنی بدەن، ئەوەش تا بتوانێ زیاتر تواناکانی بخاتەگەڕ بۆ هاوکاریکردنی ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندا، هەروەها دروستکردنی لۆبییەکی بەهێزتری کوردی، کە بتوانێت هەم سەرنجی دەوڵەت و گەلی هۆڵەندا ڕابکێشێت بۆ پاڵپشتیکردنی نەتەوەکەمان بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواکانی، هەم ببێتە پردێک بۆ دروستکردنی هێڵی پەیوەندی لەنێوان هۆڵەندا و کوردستان لە بوارە جیاجیاکانی وەک کشتوکاڵ و زانستی و ئابووری.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
١٢ی١٠ی٢٠٢٥

___

کەڕووی رەش لە پارێزگایەکی عێراق تۆمار دەکرێت

KDC

جەرجیر

KDC

وەزیری دارایی: دەتوانن کەرتی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان ببوژێننەوە

KDC