KDC

کەڕووی رەش لە پارێزگایەکی عێراق تۆمار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی نەجەف ئاشكرای كرد، بۆیەكەمجار كەڕووی رەش لە پارێزگاكە تۆمار كراوە و، لەئێستادا تووشبووەكە لە ژێر چارەسەردایە.


بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای نەجەف، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ یەکەمجار کەتووشبوویەكی كەڕووی رەش لە پارێزگاكە تۆمار كراوە و،تووشبووەكە لە ژێر چارەسەردایە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریزیاتر ئاشكرا بكات.


كەڕووی رەش، پەتایەكی دەگمەنە و ئەو جۆرە كەڕووە، بە شێوەیەكی سرووشتی، لە خۆڵ و پەینی سرووشتی ورووەك و میوە و سەوزەی خراپ بوودا هەیە و، كاریگەریلەسەر گیرفانەكانی لوت و مێشك و سییەكان درووستدەكات و دەبێتە هۆی بۆگەن بوون، زیاتر لەو كەسانەینەخۆشی شەكرەیان هەیە، یاخود سیستمی بەرگرییانزۆر لاوازە، دەردەكەوێت، لە ماوەی رابردووشدا بۆیەكەمجار لە تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان دەركەوت.

___

تەندرووستى سلێمانى دوو مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن دادەنێت

KDC

کەڕووی رەش لە سنە بڵاو دەبێتەوە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆساڵی داهاتووش بەردەوامی هەیە

KDC