KDC

چۆنییەتی چارەسەکردنی وشکی چاو

زۆرجار چارەخواز دەڵێت دکتۆر چاوم وشکە، چۆن دەزانین چاومان وشکە؟ بە مانایەکی دیکە، چۆن دەزانین تەڕێتی و فرمێسکی چاومان لەسەر پێکهاتەکانی دەرەوەی چاو کەم بووە؟
تاکە نیشانە و سەرەکیترین نیشانەی وشکی چاو، بریتیە لە گرێکردنی چاو، یا کەسەکە دەڵێت: دکتۆر هەست دەکەم مستە خۆڵێکیان کرووەتە چاومەوە، یا هەست دەکەم زیخم لە ناو چاودایە…..هتد

باشترین چارەسەرەکان

یەکەم: تەڕکردنی چاو بە ئاوێکی زۆۆۆۆۆر سارد و تەزیو، کەلە تەزێن .

دووهەم: هەوڵ بدە بە کارهێنانی مۆبایل کەم بکەیتەوە، چونکە هۆکاری وشکی چاوە.

سێهەم: بە هیچ شێوەیەک مەهێڵە ڕاستەوخۆ هەوا و بای موبەڕیدە و پانکە و سپلیت و تەبرید لە چاوەکانت بدات.

چوارەم: بەکارهێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد .


د. دلێر هەمەوەندیپسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو

___

فایزەر: ڤاکسینێکی نوێی دژ بە شێوە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە گەشەپێداندایە

KDC

چۆن بە شێوەیەکی تەندروست پاداشت و سنوور بۆ منداڵەکانمان دیاری بکەین؟

Karzan

قازانجە چاوەڕوان نەکراوەکەی ڤۆڵڤۆی سویدی

KDC