KDC

تەندرووستى سلێمانى دوو مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن دادەنێت

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندرووستى سلێمانى دەڵێ، دەبێت پێش کردنەوەى دەرگاى خوێندنگاکان، مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناوەندەکانى خوێندن، ڤاکسین وەربگرن و رێککارەکانی خۆپارێزیش توندبکرێنەوە و بکرێنە مەرج. 

هێرش سەید سەلیم، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “هەفتەى داهاتوو هەڵسەنگاندنى تەواو بۆ ئامارەکان دەکەین، بۆ ئەوەى بزانین گەیشتووینەتە لوتکە، یان ئامارەکان روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکەن، چونکە ئێستا لە قۆناغى چارەسەر دەرچووین، دەبێت ڤاکسین و خۆپارێزى چڕتر بکەینەوە”.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن گوتیشی: “دەبێت پێش کردنەوەى دەرگاى خوێندنگاکان، هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران، پێکوتەى دژە کۆرۆنا وەربگرن و رێککارەکانی خۆپارێزیش توندبکرێنەوە و بکرێنە مەرج”.

___

لە عێراق ژمارەی تووشبووانی ئایدز زیاد دەبێت

KDC

سبەی خولی یانەپاڵەوانەکان دەست پێدەکا

KDC

ئایا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا منداڵ دەکوژێت؟یان ژەمە سێیەمی چالاکی ڤاکسین کاریگەری لاوکی هەیە؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW