KDC

لە پەرلەمانی ئەوروپا تاوتوێی پرسی کورد و مەترسییەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا

 

10ی ئاداری 2026، لە بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ، دیدارێک سەبارەت بە ڕەوشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی کورد لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو.

دیدارەکە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی کاریی گرووپێکی نێودەوڵەتی بوو کە لەلایەن چارلز گۆرێنس، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی دیموکراتی لۆکسمبۆرگەوە ڕێکخرابوو، بە بەشداریی ئەسکەندەر تامۆ، نوێنەری ناوەندی تاراوگەی کوردستان لە لۆکسمبۆرگ و ئەندامی گرووپی نێودەوڵەتیی پارتی دیموکرات.

 

تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە تیشکخستنە سەر دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم گەلی کورد بوو لە سایەی ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسییانەی ناوچەکەیان گرتووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەسکەندەر تامۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم دۆخەی ئێستا دەرفەتێکی دەگمەنە و ئەگەری هەیە هەرگیز بۆ کورد دووبارە نەبێتەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد سەرەڕای نەبوونی هیچ زەمانەتێک بۆ پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، بەڵام پێویستە کورد لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەردەوام بێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە، پەیوەندیی نێوان کورد و وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوشێوەی خۆشەویستییەکی یەکلایەنەیە، بە جۆرێک کورد هەمیشە هاوسۆزی بۆ ڕۆژئاوا هەبووە، بەڵام لە بەرامبەردا بەردەوام هەمان کاردانەوەی نەبینیوەتەوە.

لەلای خۆیەوە چارلز گۆرێنس بە تەواوی پاڵپشتیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد دووپات کردەوە، پێی وابوو کورد نەتەوەیەکی لیبرالە و شایستەی ئەوەیە لە کەشێکی ئازاد و دیموکراسیدا بژی، کە پێشتریش لە چەندین بۆنەدا ئاواتی بۆ ئازادیی کوردستان خواستبوو، هاوکات ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەوروپا نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە نائارامییەکانی جیهان و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل نیشان دا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی زۆر هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزیدا تێدەپەڕێت، پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی گرژییەکانی پەیوەست بە ئێران، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت گەلی کورد هەیە.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری دووەم دیداری (شێخی شاعیران )دەکات

nusar1

وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی

KDC

ئەڵمانیا دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی هێزی کاردانەوەی خێرای ئەورووپا دەکات

KDC