KDC

گوێز تەمەن درێژ دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی هارڤارد ئاشکرای کرد،کە پەیوەندی پتەو لە نێوان زۆر خواردنی گوێز و تەمەندرێژی و هەروەها کەمکردنەوەی مەترسی مردن هەیە.  

توێژینەوەکە دەریخستووە کە خواردنی پێنج دانە گوێز لە هەفتەیەکدا، لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ درێژکردنی تەمەن بەتایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەن.

هەروەها دەریخستووە کە خواردنی گوێز هاوکار بووە بۆ کەمکردنەوەى مەترسی مردن بە ڕێژەی 14%.، هەروەها نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەداوە، کە خواردنی گوێز 25% مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن کەم دەکاتەوە، هەروەها تێکڕای تەمەن بۆ ماوەی 1.3 ساڵ زیاتر دەکات بەراورد بەو کەسانە کە هەرگیز گوێزیان نەخواردووە.

یانپینگ لی، گەورە توێژەر لە زانکۆی هارڤارد گوتوویەتی، ئەوە ئامۆژگارییەکی کرداریی سوودبەخشە بۆ ئەو کەسانە، کە بەدوای تەندرووستییەکی باشتردا دەگەڕێن.

___

کاریگەری نێگەتیڤی پرسیاری گەورەکان لەسەر مناڵ

KDC

ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی توركی، ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد

KDC

کلاسیکۆی جیهان

KDC