KDC

شفا بارزانی: با ماڵەکانمان بکەینە قەڵای پاراستنی زمانی کوردی

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی بانگەوازێکی نەتەوەیی ئاراستەی سەرجەم دایکان و باوکانی دیاسپۆرا کرد تاوەکو ماڵەکانیان بکەنە ژینگەیەکی تەواو کوردی و رێگە نەدەن میراتی باوباپیرانیان لای نەوەی نوێ ون ببێت، هاوکات پێشنیازی دانانی ستانداردێکی یەکگرتووی بۆ زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات خستە روو.

لە وتارێکیدا لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، رۆڵی خێزانی لە هێشتنەوەی ناسنامەی کوردیدا بەرز نرخاند، ئەمەش لە میانەی کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی کە ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026 گرێ درا، تێیدا داوایەکی رژدی لە خێزانە کوردەکانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات کرد کە لە ناو ماڵەکانیاندا تەنیا بە زمانی شیرینی کوردی قسە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.

شفا بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، راستە فێربوونی زمانە بیانییەکان تواناکانی مرۆڤ گەشە پێدەدەن، بەڵام بۆ منداڵی کورد، زمانی دایک بابەتێکی چارەنووسسازە و پێویستە دایکان و باوکان هاندەری سەرەکیی منداڵەکانیان بن بۆ بەشداریکردن لە قوتابخانە کوردییەکان. هەروەها هۆشداریی دا کە ئەگەر کورد خۆی خاوەندارێتی لە زمانەکەی نەکات، هیچ کەسێکی بیانی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ ناگرێت. بۆ رێکخستنی زیاتری ئەم هەوڵانەش، پێشنیازی کرد کە ستانداردێکی زانستی و هاوبەش بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە تاراوگە دابڕێژرێت کە هەمووان لەسەری کۆک بن.

بەهۆی تێکەڵبوونی خێرای نەوەی دووەم و سێیەمی رەوەندی کوردستانی بە کۆمەڵگە رۆژئاواییەکان، مەترسیی پچڕانی پەیوەندییە کلتوورییەکان زۆر زیادیکردووە، لە زانستی کۆمەڵناسیدا، خێزان بە یەکەمین و گرنگترین دامەزراوە دادەنرێت بۆ گواستنەوەی زمان و دابونەریت، بۆیە هاندانی خێزانەکان بۆ قسەکردن بە زمانی دایک لە ماڵەوە، کاریگەرترین رێگەیە بۆ بەرگرتن لە تواندنەوەی کلتووری لە وڵاتانی تاراوگەدا.

 

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

بەم شێوە مووەکانی سەرت لە هەڵوەرین رزگار بکە

KDC

نەمسا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی سنورداردەکات

KDC

سەرۆکی مەکسیک کۆنترۆلکردنی پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

KDC