KDC

تەندرووستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا

بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندرووستى جیهانى، داواى دواخستنى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین دەکا و، هۆشداریش لە دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا.  

ئەمڕۆ تیدروس ئەدهانۆم، بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەردەکەوێت، ئەگەر رێژەى پێدانى ڤاکسین لەسەر ئاستى جیهان بەرز نەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ژەمە ڤاکسینانەى کە باس لەوەدەکرێ وەک ژەمى سێیەم بە توشبووان بدرێن، پێویستە ببەخشرێنە ئەو وڵاتانەى کە هاووڵاتییەکانیان ژەمى یەکەم، یا دووەمیان پێنەگەیشتووە.

ئێستا لە لایەن دامەزراوە تەندرووستییەکانى ئەمەریکاوە رەزامەندی لەسەر ئەوە دراوە، ژەمی سێیەمی ڤاکسین بەو کەسانە بدرێ، کە بەرگرى جەستەیان لاوازە.

___

ڤایرۆسێکی نوێ هەڕەشە لە هیندستان دەکات

KDC

پیدری گۆنزالێسی خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی بەدەست هێنا

KDC

کۆرۆنا 000 180 کارمەندی بەشی تەندروستی کوشتوە

KDC