KDC

کۆشکی سپی: ڕاپۆرتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ڕۆژی سێشەممە ئامادەبێت


سۆران حەسەن …


ئاژانسەکانی هەواڵ بلاویانکردەوە کە ڕاپۆرتی داواکراو لەلایەن جۆن بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە هۆکار و پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە کۆشکی سپی .
هەرلەم بارەوە جەین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ دووشەممە لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی وتی « ئەمە لە ڕاستیدا سبەینێ تەواو دەبێت و لە ڕۆژمێرەکانتان بینووسن »
ئەمەو پساکی ڕایگەیاند :-بایدن یەکەم کەسدەبێت کە ڕاپۆرتەکە بە تەواوی ببینێت و لەچەند ڕۆژانی تر لە ڕاگەیاندێکدا بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

جێی ئاماژەیە پێش سێ مانگ واتا لەمانگی ئایار جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوایی لە شارەزایەنی زانستی کرد لەبارەیی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کرۆنا کۆڤید ١٩ کە لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە چین سەریهەڵدا ، لێکۆڵینوەیەک لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ ئامادەبکەن،کە ئەم پەتا جیهانییە نزیکەی 4,5 ملیۆن کەسی کوشتوە

___

بە مەرج ڤاکسین دەدرێتە قوتابیان

KDC

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC

ڕێکخراوی تەندوستی جیهان جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

KDC