KDC

شوێنەوارەکانی عێراق هەزانفرۆش دەکرێن

ئەو شوێنەوارانەی لە رووخانی رژێمی بەعس، یا شەڕی داعش تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، ئێستا بەشێکیان لە وڵاتی بەریتانیان و لە رێگەی ماڵپەڕێکەوە، بە نرخێکی زۆر هەرزانتر بەراورد بە بەهاکەی، دەفرۆشرێن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ماڵپەڕی لایڤ ئۆکشنێر، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرای ئۆنلاین، چەندین پارچە شوێنەواری بەهاداری عێراقی بۆ فرۆشتن داناوە، کە بەهاکەی لە سەدان بۆ هەزاران دۆلاردایە.

یەکێ لە شوێنەوارەکان تەختە قوڕینەیەکی سەردەمی سۆمەرییەکانە و، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە نرخی 600 دۆلار فرۆشراوە، بەبێ هیچ گرفتێکی یاسایی گەیشتووەتە دەست کڕیارێک لە ناوچەی وێست سوسێکسی بەریتانیا.

ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو شوێنەوارانەی لە عێراق تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، لە ژماردن نایەن، هۆکاری ئەو دیاردەیەش بۆ گەندەڵی و بوونی هێزی چەکدار و جەنگە جۆراوجۆرەکان دەگەڕێنێتەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە داعش نزیکەی دوو ملیار و 680 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی ئەو شوێنەوارانەی تاڵانی کردبوون، قازانج کردووە.

___

جۆرێکی نوێی کرۆنا لە ڕووسیا سەر هەڵدەدات

KDC

گێچەڵ و بێزاری سێکسی لە نێوان خوێندکارە گەنجەکانی سوید تەشەنە دەسەنێت

KDC

راوێژکاری کۆشکی سپی: وەرگرتنی ژەمی زیادەی ڤاکسین دژ بە ئۆمیکرۆن کاردەکەن

KDC