KDC

مەیشێوێنن شێوەی خاکم

مەیشێوێنن شێوەی خاکم

بەسووتانی دارستانم

مەرگ، مەکەن بەمیوانی  

کۆسارانم

ئەم کێو وشاخانەی کوردستان

لانەی هەزاران باڵندەن

لێیانگەرێن ئازاد بژین

باڵەکانیان مەقرچێنن

مەیانکەن بەخەڵۆزی رەش

ئەوان هاورێی شمشاڵن

بۆیان بانگ کەن قاڵەمەڕە

باهەناسەیێکی قۆڵ هەڵمژێ

تا ناڵەو دەردی دارستان چ

بەبرین  چ بەسوتان

 بەناڵەی شمشاڵ دەرببرێ 

بڵێ توخوا ئیتر بەسە

بڕینی کولکەدارەکان

بەبرێنی هەریەک لەوان

دەشێوێنێدرێت هەرچی خۆشیە

بەیەکجاری رایدەماڵێ دڵخۆشی

ناڵەو لەرەی شمشاڵ بێ دەنگ دەبێ 

باڵندەکان بێ ماڵ وحاڵ وژیان دەبن

ئیتر بەسە کوشتنی ئاسکەکێویو 

سووتاندنی لانەی پەرەندەکان

بەکام یاسا دەیان کوژن

بێ لانەو بێ شوێنیان دەکەن

یان ئەوانیش بەتاوانی 

ژین لەخاکێ کوردستان 

بێ سێ ودوو  محکوم دەکەن

د.خاتونزین بەرزەنجی

___

خەڵاتی نوبڵ لە داهێنانی فیزیا بۆ سێ زانای ئەمەریک و ئەڵمانی وئیتالی دەبەخشرێت

KDC

کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات ؟

KDC

کۆشکی سپی: ڕاپۆرتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ڕۆژی سێشەممە ئامادەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW