KDC

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە مان یونایتد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشکنینە پزیشکییەکانی مان یونایتدی لە لیشپۆنە بە سەرکەوتووی تێپەڕاند. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی یانەی مانچستەر یونایتد تێپەڕاند. 

ڕۆژی هەینی ڕابردوو مانچستەر یونایتد بە فەرمی ڕایگەیاند، کە لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ. 

پشت بەست بە زانیارییەکانی سکای سپۆرت، ڕۆناڵدۆ پشکنینی پزیشکی خۆی لە لیشپۆنە بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و، وا بڕیارە لە کاتژمێرەکانی دابێتدا، بە یەکجاری گرێبەستەکە ڕابگەیەندرێت.

___

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولەکانی ئەورووپا

KDC

خێرایی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ئەورووپا تەندرووستی جیهانی نیگەران کردووە

KDC

عێراق: دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

KDC