KDC

سوودەکانی خواردنی هەنار

خواردنی هه‌نار، چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندرووستی هه‌یه‌، مادده‌ی پۆلیفینۆلی تێدایه‌، كه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ، له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت.

لە بابەتێکی تەندرووستیدا ماڵپەڕی دایرێكشن بڵاوی کردووەتەوە، کە گوشراوی سرووشتی هه‌نار، سێ هێنده‌ی چای سه‌وز، دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ و، خواردنی هه‌نار، مرۆڤ لە شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان دەپارێزێت و، به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

بەپێی توێژینەوەکان، هه‌ر هه‌نارێك 230 پله‌ گه‌رمۆكه‌ی تێدایه‌، 20%ی پۆتاسیۆم و 50% ڤیتامین C بۆ لەشی مرۆڤ دابین ده‌كات، هاوکات، لە کاتی تووشبوون بە سکچوون، خواردنی هەنار چارەسەرێکی زۆر باشە و یارمەتی مرۆڤ دەدات لە زوو چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە، خواردنی هه‌نار كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆلیسترۆل له‌ ده‌ماره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و، هاوكاری راگرتنی هاوسه‌نگی فشاری خوێن ده‌كات و، رێگری له‌ گرژبوونی خوێنه‌به‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات.

___

ئەستێرەناسان چاودێری خاوبوونەوەی سەیر دەکەن لە خولانەوەی زەویدا

KDC

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

KDC

خاوەن خەڵاتی ئاورۆرا، ناوەندێکی پێکەوەژیان لە ناحیەی سنوونێ درووست دەکات

KDC