KDC

وەرزشکارێکی دێرینی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانی وەرزشكارێكی پێشووی كوردستان كۆچی دوایی كرد .

رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ شێركۆ فارس، وەرزشكاری دێرین ماڵئاوایی لە ژیان كردووە.

شێركۆ فارس لە رابردوودا  خزمەتی بەرچاوی بە یانەی سلێمانی كردووە و، بۆ چەندین تیمی یانەكە یاری كردووە، دواتریش لە بواری كارگێڕیدا ئەسپی خۆی تاوداوە و ماوەیەكی زۆر ئەندامی دەستەی كارگێڕی و جێگری سەرۆكی یانەی سلێمانی بووە .

هەروەها یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی وەرزشكارە دێرینەكانی سلێمانی و، سەرۆكی یەكێتیی تیروكەوانی كوردستانیش بوو.

___

تەمومژ ناوچەی بۆڵۆ دەگرێتەوە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆڤاکسینی هیندی پەسەندکرد

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC