KDC

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد و هەر بەرميلێک لە سەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلوولی 2021 نرخی نەوتی برێنت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 65 سەنت بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بە 80 دۆلار 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی ئەمریکی 69 سەنت بەرزبووەتەوە و بە 76 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شارەزايانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خەڵوز ئەوەش وايکردووە خواست لەسەر بەرهەمەنەوتييەکان و گازوايل زيادبکات لەکاتێکدا خستنەرووی کەمە لە بازاڕدا.

___

سودەکانی ترێ

KDC

کۆمپانیایی هاوبەشی فایزەر /بایۆنتیک ژەمەسێیەم ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرو 18 ساڵ بە پێویست دەزانێت

KDC

سوودەکانی نەعنا

KDC