KDC

کۆرۆنا ڤیرۆس :-ڤیتامین A کاریگەری گەرانەوەی هەستی بۆنکردن هەیە


سۆران حەسەن ….
توێژەرانی بەریتانیا دەستیان کردووە بە تاقیکدنەوەی کاریگەری ڤیتامین A لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی لە توشبوون بە کۆرۆنا کۆڤید ١٩ کە هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە

تیمێک لە زانکۆی رۆژهەڵاتی ئەنگلیای بەریتانی لە ماوەی 12 هەفتەیدا چەندین خۆبەخش بە پێدانی چەند قەترەیەک لە ڤیتامین A تاقیکراونەتەوە

پاشان داوا لە هەموو خۆبەخشەکان دەکرێت بۆنی بۆنێکی بەهێز بکەن وەک هێلکەی خراپ بوو و پاشان لە ڕێی پشکنینی مێشکەوە ئەگەر دەماری هەستی بۆن لەلوتەوە و لەکارەکردنی هەستی بۆنکردن چالاکیەکەی وەرگرتەوە.

جێی ئاماژەیە ڤیتامین A یەکێکە لەو ڤیتامینانەی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی لەشدا لەوانەش بەهێزبوونی بەرگری لەش ، باش بوونی بینای چاو، هەبوونی پێستێکی تەندروست ، دەتوانرێت بە دوڕێگا ڤیتامین A ی بۆ لەش دابین بکرێت یەکێکیان لەڕێگەی حەبەوە یەکێکیشیان لەڕێگەی خواردنەکانی وەک، گوشتی سور، ماسی، هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، و هەندێک جۆری میوە وەک میوە ڕەنگ سوورو زەردەکان.

سەرچاوە:-
BBC
Speemedia

___

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

KDC

بەرزی نرخی غاز گۆشت لە بەریتانیا ناهێڵێت

KDC

هەفتەی ئاگرینی یارییەکانی تۆپی پێ ئەورووپی

KDC