KDC

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بە دەستوەردانێكی نوێی سەرۆككۆماری توركیا لە كاروباری بانكی ناوەندی، بەهای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، كە ئەردۆغان سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەختینەی بانكی ناوەندی لە كارەكانیان دوورخستووەتەوە و، دوو ئەندامی نوێ و جێگرێكی بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی دەستنیشان كردووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لیرەی توركی هاڕەی كرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 918 لیرە.

بە هۆی دەستوەردانە بەردەوامەكانی ئەردۆغان لە كاروباری بانكی ناوەندییەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لیرەی توركی 19%ی بەهاكەی لە دەست داوە

___

عێراق قەرزی دەرەکی کەم دەکاتەوە

KDC

پاڵاوتنەکانی مۆندیال

KDC

ئەستێرەناسان چاودێری خاوبوونەوەی سەیر دەکەن لە خولانەوەی زەویدا

KDC