KDC

نزگەرەی بەردەوام ئاماژەی جۆرێک شێرپەنجەیە

توێژینەوەیەكی ئێرلەندی ئاشكرایكردووە، نموونەیان لە 99 نەخۆشی تووشبوو بە شێرپەنجەی سوورێنچك وەرگرتووە، 27%یان دەڵێن تووشی نزگەرەی بەردەوام بوون.

تۆماس واڵش توێژەر دەڵێت: نزگەرە نیشانەی ناسینەوەی شێرپەنجەی سوورێنچك نەبووە پێشتر، ئەمە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زۆرترە.

بەپێی توێژینەوەكە 68%ی تووشبووان كێشیان لە دەستداوە و نیشانەی دیكەشیان هەبووە.

نزگەرە لە ئەنجامی گرژبوونی كتوپڕی ماسوولكەی بەربەستی نێوان سك و سینگ درووست دەبێت و، بارێكی ئاساییە لە ئەنجامی خواردن و خواردنەوەی خێرا، یان خواردنەوەی غازی، یانیش زێدەڕۆیی لە خواردندا درووست دەبێت، بەڵام هێندێك جار دەبێتە نیشانەی نەخۆشی دیكە، بۆیە دەكرێت نیشانەیەكی شێرپەنجە بێت، كاتێك گەدە بە شێوەیەكی ئاسایی كاری خۆی ناكات و، كاریگەری لەسەر ئەو ماسولكەیە درووست دەكات

___

ڕیزبەندی خولی یانەکانی ئەورووپا

KDC

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC

کۆمپانیە سەرەکیەکانی ڤاکسین :نهێنی خۆمان بەکەس نادەین

KDC
KDC

FREE
VIEW