KDC

پاڵێوراوانی باشترین ڕاهێنەری جیهان

یەکێتى مێژوو و ئامارى نێودەوڵەتى، لیستى پاڵێوراوانى بۆ خەڵاتى باشترین ڕاهێنەرى 2021ى جیهان بڵاوکردەوە.

بەپێى ڕیزبەندییەکەى یەکێتییەکە، کە لە سایتى فەرمیى خۆى بڵاویکردووەتەوە، تۆماس توخێلى ئەڵمانى و پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى لە پێشەوەى لیستەکەدان، هاوکات ماوریسیۆ پۆچیتیۆنی ئەرجەنتینى و، زەینەدین زیدانى فەڕەنسى و، ئۆناى ئیمرى ئیسپانى و، ئۆلى گۆنار سۆلشایەرى نەرویجیش لە لیستەکەدا دەبینرێن.

هانز فلێکى ئەڵمانى لەگەڵ جولیان ناگلیسمانى هاونیشتیمانى، کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە دەکەن، دێگۆ سیمیۆنى ئەرجەنتینى و ئەنتۆنیۆ کۆنتى ئیتاڵى و، کریستۆف کۆنتێى فەڕەنسیش ناویان لە لیستەکەدا هاتووە.

هەروەها یۆرى ڤێرنیدوبى ئۆکرانى و، ڕیناتۆ کاوچۆى و ئەبێڵ فێرێرا و ئەلێکس ستیڤاڵى بەڕازیلیش، کێبڕکێ لەسەر خەڵاتى باشترین ڕاهێنەرى ساڵ دەکەن.

___

ئێران : ئەو هاوڵاتیانەی ڤاکسین وەرناگرن سزا دەدرێن

KDC

مەلا بەختیار لە هۆڵەندا شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەنووسی کوردستان دەکات

Karzan

چەند ئامۆژگارییەک بۆ نەهێشتنی بۆنی پێ

KDC