KDC

ئەنفلەوەنزای باڵندە بە شێوەیەکی فراوان باشووری سویدی گرتووەتەوە

ئاستی مەترسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە سوید بەرزکربووەتەوە بۆ ئاستی 2 لە ناوچەکانی باشووری وڵات، هاوکات دەستەی کشتوکاڵی ئەو وڵاتەش وەرزی نەخۆشییەکانی ئەمساڵی بەمەترسیدارترین وەرزی ئاستی نەتەوەیی وێناکرد.

ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، کاترینا گیلین، رایگەیاند، “لەماوەی هاوین و پایزدا چەندین حاڵەتی توشبوون لە باڵندە کێوییەکانی سوید دۆزرایەوە” ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش راپۆرتی سەرهەڵدانی پەلەوەر لە ئیتالیا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا، هۆڵەندا و دانیمارک بڵاوبوونەوە.

ئاستی مەترسی هەوکردن لە سەرتاسەری سوید بەرزە، بە تایبەتی لە باشووری سوید.

جیلین ئامۆژگاری جوتیارانی پەلەوەری کرد و گوتی: “وەک بەرهەمهێنەرێکی پەلەوەر، پێویستە هەموو شتێک بۆ پاراستنی باڵندەکان لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵندە کێوییەکان بکەن”.

لە بەهاری ئەمساڵدا، دەستەڵاتدارانی تەندرووستی سوید، 18 هەزار مریشکیان لە شاری سکۆنی باشووری وڵات لە نێوبرد، ئەوەش دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون.

شایانی باسە، ئێستا سوید هەموو تۆمارەکانی پێشووی بە ئەنفلەوەنزای باڵندە شکاندووە.

___

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

KDC

لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکانتان بۆ وشککردنەوەی ئەم هەڵە باوە مەکەن

KDC

دھۆک: نەخوشیا کولکا رەش بەلاڤ بویە

KDC