KDC

چاڤی و بەرشەلۆنە ڕێکەوتن

سبەی چاڤی بە فەرمیی دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا و رۆژی دووشەممە بە میدیاکان دەناسێنرێت.

کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەری ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکانی نێوان یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و سەدی قەتەری، بە شیوەیەکی ئەرێنی و باش بەردەوامن و لەوانەیە سبەی چاڤی هێرناندێز بە فەرمیی ببێتە راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی.

دوێنێ چوارشەممە شاندێکی یانەی بارسێلۆنا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی سەد گەیشتە دەوحە و، لەگەڵ بەرپرسانی یانە قەتەرییەکە کۆبوونەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری دابێت، بارسێلۆنا بە فەرمیی گرێبەستەکەی چاڤی رابگەیەنێت و، میدیاکانی ئیسپانیا پێشبینی دەکەن رۆژی دووشەممە بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نوو چاڤی بە میدیاکان بناسێنێت، کە دوێنێ چاڤی لەگەڵ سەد دوایین یاریی ئەنجام دا و بە گوێرەی سەرچاوەی میدیا عەرەبییەکان، لە ژووری جلگۆڕین ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی یانەکەی کردبوو، کە سەد و دوحەیل لە خولەی قەتەری 3-3 یەکسانبوون.

چاڤی هێرناندێز لەگەڵ یانە قەتەرییەکە، لە 91 یاری 62 بردنەوە و 13 یەکسانبوون و 16 دۆڕانی بەدەستهێناوە، حەوت نازناویشی لەگەڵ یانەکە بەرزکردووەتەوە.

___

کۆمپانیایی هاوبەشی فایزەر /بایۆنتیک ژەمەسێیەم ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرو 18 ساڵ بە پێویست دەزانێت

KDC

ساڵی رابردوو کوردانی قوربانیانی تەقینەوەی مین بەبەراورد بە ساڵی ۲۰۲۰ سەدا پەنجا زیادی کردووە

KDC

پەتایی کۆرۆنا دوژمنی مرۆڤایەتی بڵاوبوونەوەی تائێستا مەتریسدارە

KDC
KDC

FREE
VIEW