KDC

بە مەرج ڤاکسین دەدرێتە قوتابیان

وەزارەتى تەندرووستى عێراق بە مەرجى رەزامەندى بەخێوکەر ڤاکسین دەداتە قوتابیانی سەرووى 12 ساڵی و چاوەڕوانى مۆڵەتپێدانیشە بۆ ئەوەى منداڵانیش بکوترێن.

ریاز حلفى بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندرووستى (11ی تشرینی دووەمی 2021) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند، هیچ کاریگەرییەکى نەرێنى مەترسیدار لەسەر ئەو کەسانە تۆمارنەکراوە کە ڤاکسینیان پێدراوە.

گوتیشى “بڕیارى پێدانى ڤاکسین بەمنداڵانى تەمەن 5 ساڵان و بەرەو سەرەوە دواى رەزامەندى تەندرووستى جیهانى دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

حلفى دەشڵێت، وەزارەت رێوشوێنى نوێی داناوە تایبەت بە کوتانى قوتابیانی سەروى 12 ساڵ، لەوانە رەزامەندى بەخێوکەر لەرێگەى واژۆکردنى نوسراوێکەوە.

___

بزانە ساڵی 2021 رۆڵز-رۆیس چەند ئوتۆمبێلی فرۆشتووە

KDC

بەهارات رووبەڕووی شێرپەنجە دەبێتەوە

KDC

پەتایی کۆرۆنا دوژمنی مرۆڤایەتی بڵاوبوونەوەی تائێستا مەتریسدارە

KDC