KDC

پیدری گۆنزالێسی خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی بەدەست هێنا


پیدری لەلایەن توتو سپۆرتەوە خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونی 2021ی بەدەستهێنا و بێلینگهامیش دووەم بوو.

خافێر جاکۆبێلی بەڕێوبەری ڕۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی کە ساڵانە خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونی دەبەخشێت بە باشترین یاریزانی لاوی خوار 21 ساڵ لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا بڵاوکیردەوە کە پیدری گۆنزالێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

لە ڕاپرسیەکەدا 40 ڕۆژنامەنوسی دیاری سەر بە ڕۆژنامە جیهانیەکان بەشداریانکرد و 24 کەسیان پیدریان لە پلەی یەکەمدا داناوە و نۆ کەسیشیان بە پلەی دووەم دەنگیان پێداوە و سێ ڕۆژنامەنوسیشیان بە پلەی سێیەم دەنگیان پێداوە.

لە دەنگدانی هاندەرانیشدا لە 2021 ڕۆژنامەی توتو سپۆرت ڕایگەیاند کە 580 هەزار کەس دەنگیانداوە و پیدری لەکۆی دەنگەکان توانیویەتی 318 خاڵ کۆبکاتەوە و بە جیاوازی 199 خاڵ پێش بێلینگهامی ئینگلیزی یاریزانی بروسیادۆرتمۆند بکەوێت کە 119 خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەم هات.

___

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەرهەمە نێوخۆییەکان هەناردە دەکات

KDC

تەندرووستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا

KDC