KDC

راوێژکاری کۆشکی سپی: وەرگرتنی ژەمی زیادەی ڤاکسین دژ بە ئۆمیکرۆن کاردەکەن

راوێژکارى پزیشکى کۆشکى سپى دەڵێ، وەرگرتنى ژەمى زیادەى ڤاکسینەکان دژى کۆرۆنا، بە شێوەیەکى کارا دژى نەوەى گۆڕاوى ناسراو بە ئۆمیکرۆن کاردەکەن، کە لە دەیان وڵات بڵاوبووەتەوە و ترس و نیگەرانى درووستکردووە.

ئەنتۆنى فاوچى لە راگەیەنراوێکدا، کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، ڤاکسینەکانى ئێستا پێویستیان بە گۆڕانکاریی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو نەوە نوێیە، کە یەکەمجار لە باشوورى ئەفەریقا دەرکەوت.

ئەو لێدوانە دواى ئەوەدێت، کە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى ڤاکسین، نیازى خۆیان نیشاندا بۆ گەشەپێدانى ڤاکسینى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئۆمیکرۆن، لە ئەگەرى کارانەبوونى ڤاکسینەکانى ئێستا دژى ئەو نەوە گۆڕاوە.

پێشتر سەرۆکى کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگەیاندبوو، ڤاکسینەکانى ئێستا کارانابن لەدژى ئۆمیکرۆن و، گەشەپێدانى ڤاکسینى نوێ چەند مانگێکى پێدەچێت

___

نەوت لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە

KDC

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC

کۆڕۆناو لێکەوتە دەرونیەکانی

KDC