KDC

ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو ی دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات


سۆران حەسەن….
ڕۆژێک دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بوو بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە کۆرۆنا
ئەمڕۆ هەینی یەکێتی ئەوروپا داوای ڤاکسینە پەرەپێدراو دژ بە ئۆمیکرۆن لە کۆمپانیایی فایزەر دەکات
ئەم داوایە دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی دەرمانی PAXLOVIDبۆ فریاکەوتنی لەناکاو پەسەند کرد

فایزەر ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە ڤاکسینەکەی ئەنجامی زۆر باشی پیشان داوە.

ئەمەو کۆمپانیایی فایزەر لە لێدوانێکیدا لە وێبسایتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی زارەکی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگایی دەمەوە لەسەر 2246 کەس تاقیکراوەتەوە لەم قۆناغەدا دەریخست کە مەترسی مردن یان چوون بۆ نەخۆشخانە 89٪ کەم دەکاتەوە

هەروەها ئەوە راگەیاند کە ئەو زانیاریانەلەگەڵ بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بەشدارە وەک بەشێک لە پێشکەشکردنی بەردەوام مۆڵەتی دەرمانی فریاکەوتن لەناکاو بەکاربهێنرێت
PAXLOVID چارەسەرێکی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کۆڤید 19 کەڕێژەی ئامیانەی(ئەنزیم )پرۆتین ڕادەگرێ،گەشەیپێدراوە لە ڕێگایی دەم بەکاردێت ،کەلە سەرەتاکانی توشبوون یان نیشانەسەرەتاییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت و یارمەتی نەخۆش دەدات کە بەدوور بێت لەنەخۆشخانە یان مردن

سەرچاوە:-
Alarabia

___

ئاماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا 4.96 ملیۆن کەس گیانی لەدەست داوە ،ژمارەی توشبووان 245 ملیۆن کەس تۆمارکراون

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا 

KDC

بزانە هاووڵاتیانی کام وڵات بە کەمترین یا زۆرترین کار کارکردن دەتوانن ئایفۆ13 بکڕن 

KDC