KDC

٭ نیشتیمان ٭

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
بارانی وەرزت بیربێ
کە کیژۆڵەکە
لە خەمی دووری و
دابڕانی عاشقەکەی
هاواری پڕ گریانی
بۆ ئاسمان برد بوو ؟
بڕوا بکە لەو کاتەوە
باران لە هەور قاتی بوو
خۆڵ بارین دەستی پێکرد و
گوڵ وشکبوو !

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
هەڵوەرینی گوڵە سوورەکەت بیربێ ؟
کە کوڕە جاحێڵەکە
هیچی بۆ نەدەوترا
بەڵام بە ئیشارەت
لەنێو بەلەمە چوپەکەی ئیجە
تێی گەیاندین
کە سەفەری ناچاری کردووە ؟
چونکە لە تەنها نامەیەکەی گیرفانی
نوسرابوو : نیشتیمان
سوێند دەخۆم
هێندەی هەموو هەنگاوەکانی
کوچە و شەقامەکان خۆشم دەوێ … !

سەروەت تۆفیق

___

گرنگی ڤیتامینەکان بۆ لەش

KDC

ئەو خۆراکانەی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوادەخەن

KDC

گرینگترین یارییەکانی ئەم هەفتەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW