KDC

چۆن دەتوانیت لە ڕۆژێکدا ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆیتەوە؟


وەک دەزانین کە خواردنەوەی ئاو پێویستە ڕۆژانە بڕی دیارکراو بخورێتەوە، ئەمەش پارێزگاری لەش دەکات لە وشکبوونەوە، هەروەها هۆکارێکی چالاکە بۆ دووربوون لە نەخۆشیەکان و بەرگری لەش بەهێز دەکات، هاوکات خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی کەم زیانی هەیە و هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی لەش، هەربۆیە بۆ ئەوەی بڕی دیارکراو و گونجاو ڕۆژانە ئاو بخورێتەوە،بە گوێرەی راپۆرتی سەنتەرەکانی ئەمەریکا بۆ پارێزگاری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکان بڵاویکردووەتەوە، کە ئاو خواردنەوە یارمەتی لەش دەدات بۆ:
-پارێزگاری و هێشتنەوەی پلەی گەرمی ئاسایی
-نەرمکردن و کێشانی جومگەکان
-پارستنی بڕبڕەکانی پشت و شوێنە هەستیارەکان

ڕزگاربوون لە پاشەڕۆی لەش بەهۆی زوو میزکردن و ئارەقکردنەوە


لەش پێویستی بە ئاوی زۆرە کاتێک :-
 
-کاتێک لە ناوچەیەکی گەرم بییت

-تایەکی بەرزت هەبێت

-چالاکی و جوڵەی بەردەوامت هەبێت

-توشی سکچوون، یا ڕشانەوەت هەبێت

لەبەر ئەم هۆکارانە پێنج ڕێگا یارمەتیت دەدات کە ئاو زۆر بخۆیتەوە

-بەردەوام دەبەیەکی بچووک ئاوی خواردنەوەت پێبێت

-لە جیاتی خواردنەوە شەکریەکان ئاو هەڵبژێرە

لە کاتی چوونەدەرەوە بۆ نان خواردن، ئاو هەڵبژێرە، کالۆری کەمتر و تەندروسترە
-پارچەیەک لیمۆ بکەرە نێو ئاوەکە، یارمەتی ئاوخواردنەوەی زیاتر دەدات بە هۆی تامەکەیەوە
-ئاوی زیاتر بخۆنەوە، وەک لەوەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامی بدەیت

___

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

KDC

عێراق مەترسی هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هەیە

KDC

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد

KDC