KDC

زارا محەمەدی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گوازرایەوە گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی سنە

زارا محەمەدی چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای دوو هەفتە ڕاگیرانی لە گرتووخانەی قەرەنتینە، بۆ گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی شاری سنە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، دوای دوو هەفتە ڕاگیرانی لە گرتووخانەی قەرەنتینە، بۆ گرتووخانەی گشتی نێوەندی چاکسازی ئافرەتانی سنە گوازراوەتەوە.

ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 8ی ژانیوەری 2022 بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 5 ساڵ بەندکرانەکەی، بانگی نێوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە کرا و لەوێ دەستبەسەر کرا.

زارا محەمەدی ماوەی 10 ساڵە کە لە گوندەکانی دەووروبەری سنە و نێو شاری سنە، وانەی کوردی گوتووەتەوە و 6 ساڵ پێش ئێستا یەکێ بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین و، دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە، وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردراوە.

___

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

KDC

ناوەندی نەرویج لەگەڵ نەتەوەی سامییەکان کۆبوونەوە

Harmn

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

Harmn