KDC

فەڕەنسا ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە وڵاتەکەی دابین دەکات

ئەو کۆچبەرانەی لە ئیسپانیاوە دەگەنە هەرێمی باسکی بایۆن، باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا، ئێستا دەتوانن لە بنکەی بۆزا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆچبەران کە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە بە هەماهەنگی نێوان خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی (PASS) لە بایۆن، ئاژانسی تەندروستی هەرێمی (ARS) و شارەوانی بایۆن، ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە پەناگەی پاوسای بایۆنی هەرێمی باسکی فەڕەنسا، دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

کۆچبەران بۆ چەند ڕۆژێک لە سەنتەری بۆزا پشوو دەدەن، پاشان بە پاس، یا شەمەندەفەر بۆ شوێنی دیکە دەڕۆن، بۆ گواستنەوە، ڤاکسینەکە پێویستە، ئەگەرنا کۆچبەرەکە دەبێت بڕی 135 یۆرۆ بدا

___

هەواڵگری سوید :بیانییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەکەن

Harmn

ئۆکرانیا :160هەزار هاوڵاتی لە ماریۆپۆل ژیانیان لە مەترسیدایە

Harmn

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەوانی کوردی

Harmn