KDC

سوید: پێشنیاری وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین بۆ ئەم کەسانە دەکرێت

دەزگای تەندروستی گشتی سوید، پێشنیاری کردووە بە کوتانی ژەمی چوارەمی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19، بۆ ئەو کەسانەی کە پەرستارن، ئەو کەسانەشی لە ماڵەوە لە ژێر چاودێری تەندروستین، وە بۆ هەموو کەسێکی تەمەن 80 ساڵ زیاتر.

تەندروستی گشتی سوید لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، دەڵێ، مەترسی نەخۆشی و لاوازبوونی بەرگری جەستە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا زیاد دەبێت، هەروەها دەستەڵاتی تەندروستیش پێشنیاری کردووە، ئەو کەسانەی مەترسی زیاتریان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، پێویستە ژەمی چوارەمی ڤاکسین وەربگرن.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە بۆ وەرگرتنی ژەمی چوارەم، پێویستە دوای چوار مانگ لە وەرگرتنی ڤاکسینی سێیەم بێت.

___

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی :-توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ کەمی کردووە

KDC

تەمەنی گووگڵ بوو بە 23ساڵ

KDC