KDC

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

دەستەڵاتدارانی فەرەنسا 500 کۆچبەر کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لە ژێر پردەکان نیشتەجێی ببوون، گواستەوە بۆ پەناگەی جۆراوجۆر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، پارێزگای پاریس ڕاگەیاند، نزیکەی 498 کۆچبەر کە لە تونێلێکی تەسکدا کەمپی هەڕەمەکییان لە باکووری پاریس بۆ خۆیان درووست کردبوو، گواستنیانەوە بۆ پەناگە جۆراوجۆرەکان.

پیەر ماثورین، بەرپرسی ئوتۆپیا 56 لە پاریس، ڕایگەیاند، لە 14ی شوباتەوە سەدان کۆچبەر لەو شوێنە دەژین، کە خێزان و کەسانی بچووکی بێ هاوکاریشیان تێدایە، کۆچبەران چادرەکانیان لە تونێلە تەسکە هەڵدەدا و تێیدا دەژیان.

کۆچبەرەکان بە چەند پاسێک جیاکرانەوە بۆ چەند گرووپێکی جیاواز، ژن و منداڵ و کەمئەندامی بێهاوبەش و، پیاوە بێ ژنەکانیان، بۆ پەناگە جۆراوجۆرەکان گواستەوە، هەروەها پۆلیس رۆژنامەوانانی لە هەڵمەتی دەرکردنی کۆچبەرەکان دوور خستەوە.

ئۆسیان ماراخی کە لە کاتی چۆڵکردنەکەدا ئامادەبوو، رایگەیاند، کە ئەوان خێزانە کۆچبەرەکانیان دڵنیاکردۆتەوە، کە بێشک دەنێردرێنە ناوچەکانی فەرەنسا، بەو پێیەی زۆربەیان دەیانەوێت لە پاریس بمێننەوە بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان، چونکە لەوێ ڕاهاتوون.

___

ناوەندی بێرمینگهام چالاکییەکی بۆ پەنابەرە کوردەکان ئەنجامدا

nusar1

بێگەرد تاڵەبانی روونکردنەوە لەسەر ئاردی هاوردەکراوی کوشندە دەدا

KDC

لە بەلجیکا بە بەشداریی کەسایەتییە کورد و بیانییەکان ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە شۆڕش و خەباتی مەدەنیدا بەرزڕاگیرا

nusar1