KDC

کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو 


کۆبوونەوەی گشتی بەرپرسی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، ئەوەش بە مەبەستی بیروڕاگۆڕینەوە لەسەر بەرنامەی کار و هەنگاوەکانی داهاتووی ناوەندەکان.
لە دوای بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئاسایی بەرپرسی ناوەندەکانە کە بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە مەبەستی بیروڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کار و ھەنگاوەکانی داھاتووی ناوەندەکان لە پراکتیزەکردنی پلانی کار، بەتایبەت مانگی ئادار و کار و چالاکی ناوەندەکان و، ھەڵسەنگاندنێکی خێرایش بۆ ماوەی ڕابردوو .
جێی باسە، دوابەدوای پێشکەش کردنی پلانی کار و وەرگرتنی بیروڕا و پێشنیاری بەرپرسانی ناوەندەکان، کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

___

بەریتانیا:دوای گەیشتنی کۆچبەران مۆبایلەکانیان لێدەستێنن

nusar1

ماکرۆن باسی سەردانەکەی هەولێر دەکات

KDC

پاسپۆرتی تورکی سێ خاڵی لە ئینێکسی هەڵسەنگاندن پاسپۆرتی جیهانی لەدەستدا

nusar1