KDC

بەرگری ڕووسیا :ئەمەریکییەکان لە تاقیگاکانی ئۆکرانیا ڤایرۆسە کوشندەکان بەهۆی باڵندەی کۆچەرییەکان بڵاودەکاتەوە

ڕوسیا ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری ئەمەریکا دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کوشندە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئۆکرانیا بە هاوکاریکردنی ئەمەریکا بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کوشندە تۆمەتبار دەکات، ئەوەش بە گوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەستیان کەوتووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، رایگەیاند، بە گوێرەی دەستکەوتنی چەند بەڵگەنامەیەک لە تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئۆکرانیا، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، کە ئەو وڵاتە هاوکاری ئەمەریکای کردووە بۆ پەرەپێدانی جۆرە نەخۆشییە کوشندە بەربڵاوەکان و،لەڕێگایی بەڵندە کۆچبەرەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ڕوسیاو ئۆکرانیا ئەنجام بدات .
جەختیشی لەوە کردەوە، نموونە و تاقیکردنەوەی بۆماوەیی مرۆڤ، بە کۆمەکی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا گواستراوەتەوە دەرەوە، ئەوەش بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرنامەیەکی نهێنی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کوشندە.

___

عێراق بونیاتنانی هەشت کورەی ناوکی بە کۆمپانیایەکی رووسی دەسپێرێت

KDC

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئافرەتێکی کورد دەکات

Harmn