KDC

ئەبوغەیت ئیدانەی کردەوە تیرۆیستییەکەی هەولێر دەکات

ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات، کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا، کە سکرتارییەتی گشتی کۆمکاری عەرەبی بڵاویکردەوە، هاتووە: “ئەو کۆمەڵەیە پشتگیری لە هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ چارەسەرکردن و رێگریکردن لەو کارە تاوانکاریانە، لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی عێراق”.

ئەوەش هاتووە، کە داوای ئاشکراکردنی خێرای ڕاستییەکان دەکات، دەربارەی ئەوانەی لە پشت ئەو کردەوە تیرۆریستییە بەدڕەوشتییانەن، کە ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی ئاشتی مەدەنییە، لەکاتێکدا کە عێراق بەدوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێدایە”.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی یەکەمین دیدرای ڕاگەیاند

KDC

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1

ئێران ئامادەیە زیندانییەکانی لەگەڵ بەریتانیا و ئەمەریکا ئاڵگۆرپێبکات

KDC