KDC

ڕوسیا هەڕەشەی دەسگیرکردنی بەرپرسانی کۆمپانیا بیانییەکان و زەوتکردنی سەرمایەکانیان دەکات

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، باس لەوە دەکات، داواکاری گشتی ڕووسیا لە ڕێگەی پەیوەندی و نامە و سەردانەوە، کۆمپانیا بیانییەکانی ئاگادارکردۆتەوە، کە دەیانەوێت لە ڕووسیا بکشێنەوە، هەڕەشەی دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایانە و دەست بەسەرداگرتی سەروەتەکانیان دەکات.

داواکاری گشتی ڕووسیا داوای کۆنتڕۆڵی توندی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات، کە دەیانەوێت چالاکییەکانیان لەو وڵاتەدا رابگرن، وەک وەک کۆکا کۆلا، ماکدۆناڵد و ئەوانی دیکە، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویکردەوە، مۆسکۆ گوتاری خۆی توندکردۆتەوە سەبارەت بە کۆمپانیا بیانییەکان، کە خوازیارن لە ڕووسیا بکشێنەوە، ئەو وڵاتەش ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە هەندێکیان کردووە و ئاگادار کردوونەتەوە، بەرپرسانیان دەستگیر دەکرێن، یا سەرمایەکانیان دەست بەسەر دەکرێن.

داواکاری گشتی ڕووسی هۆشداری داوە، لە ڕێگەی پەیوەندی و نامە یان سەردانەوە بۆ کۆمپانیاکانی هەموو کەرتەکان، لەوانە، کۆکا کۆلا، مکدۆناڵد، پرۆکتەر ئێند گامبلس، ئای بی ئێم، یام براندز، کۆمپانیای کەی ئێف سی و، پیزا هوت بوون

___

ناوەندەکانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان دەکەن

nusar1

پۆلەندا:لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن مامەڵەی نامرۆڤانەو ڕیسواکەرانە بەرامبەر کۆچبەران دەکرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک بۆ سەرۆک فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێڵسی سازدەکات 

KDC