KDC

ئیتلاعات لەسەر ڕێکخستنی بۆنەی جەژنی نەورۆز هاوڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

هاووڵاتییەکی کورد، کە خەریکی ئامادەکردنی رێورەسمی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بووە، دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر دەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ شەممە19ی مانگ، بورهان درەخشانی تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شارەدێی (نێ)ی سەر بە مەریوان، دوای بانگ کران بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی درەخشانی، بورهان درەخشانی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و هەوڵەکانی سوپای پاسداران بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی نێ، دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە هەفتەی ڕابردوودا، نزیکەی 70 هاووڵاتی خەڵکی شارەدێی (نێ) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە، کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بکەن.

___

سوید سزای قورستر بەسەر هەرزەکارانی تاوانکار دەسەپێنێت

KDC

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

Harmn

پیاوێک بەهۆی ساختەکاری و وەرگرتنی چەندین ملیۆن کرۆنی سویدی سزادەدرێت

Harmn