KDC

فرۆکەیەکی چینی بە 133سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ دووشەمە ئاژانسەکانی هەواڵ کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی چین سەربە کۆمپانییای (ئیسرتن تشاینا ئایرلاینز) لەجۆری (بیۆنگ 737) ,بە 133سەرنشینەوە بڵاوکردەوە
بەپێی هەواڵەکان فرۆکەیەکی مەدەنی هێڵی ئاسمانی چین ،لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی گوانوش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتۆتەخوارەوە ،هێزەکانی فریاگوزار ی و ڕزگاری بەرەو شوێنی ڕوداوەکە ڕۆیشتوون ،لەبارەی قوربانییەکانەوە تائێستا هیچ شتێک بڵاونەکراوەتەوە
سایتی سکاینیوز بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان بڵاوبۆتەوە دوکەڵ و ئاگرێکی زۆر لە دامێنی چیاکان ناوچەکە کەوتۆتەوە

هەروەها ئاژانسی دەنگو باسی چین هەواڵی کەوتنەخوارەی فرۆکەکەی پشتراست کردەوە
،بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی قوربانیان نەکرد

سۆران حەسەن

___

سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە فینلاند

KDC

پۆڵەندا رەتی دەکاتەوە سنوور بە رووی پەنابەرانەوە بکانەوە

KDC

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC