KDC

ئاھەنگی نەرۆز لە وڵاتی نەمسا لە شاری وییەن بەڕێوە چوو 

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٢ لە وڵاتی ئۆتریش شاری وییەن بە ھاوبەشی سێ ڕێخراوەی کوردی لە لایان ناوەندی دیاسپۆرا کوردی، چاندو جڤاکا کوردی، کلووپا تیما فووتبۆلێ کوردڤین، جێژنی نەورۆز بە ئەو پەڕی
خۆشییەوە بەڕێوەچوو.

سەرەتا لە لایان بەرپرسی ڕێخراوەی دیاسپۆرا کوردی کاک نزار مووسا بەخێر ھاتنی بەشداربووانی جێژنەکەی کرد و چەن خۆلەکێکیش باسی لە سەر چۆنیەتی نەورۆز و جێژنی کوردەواری نەورۆز کرد.

پاش بەخێر ھاتن و پیرۆزبایی، سروودی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەی ڕەقیب پشکەش کرا.
شایانی باسە ئاھەنگی جێژنی نەورۆز بە بەشداربووانی سێ ھونەرمەندی دەنگ خۆش و کوردستانی، ھۆنەرمەند عەبدۆلباسد داریی، سامان عەبباسی، ھونەر نەچیرڤان، ئاھەنگی جێژنی سەری ساڵی نوێی کوردی و نەرۆزیان بە ئەو پەڕی خۆشی و سۆزەوە پشکەش بە بەشداربووان کرد و ئێمەش وەک سێ ڕێخراوەی کوردی، پڕ بە دڵ دەست خۆشیان لێ دەکەین و بە ماندووبوونیان دەزانین و بەشداریی کردنیان لەم بۆنە پیرۆزە بەرز و پیرۆز دەنەرخێنین.

ھیوادارین و ئاواتەخوازین لە داھاتوو دا ھەر ھەموومان بێ وچان و پێکەوە بە یەکگرتووی و ھاودەنگی و ھاوسۆزی ھەوڵ و تەقالا بدەین، بۆ یەکڕێزی و یەکگرتووی نێو ماڵی پرژ و بڵاوی کورد.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

Harmn

کوردستان فاوندەیشن هەڵمەتی نیشتمانیی ئاڵاکەمانی لە سلێمانی دەستپێکرد

Karzan

جوان ئالا: گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەڵمانیا و شام و حەلەب دەستیان پێ کردەوە

Karzan